ڕیاڵ مەدرید بە مەرجێکی قورس بۆندی مۆدریچ نوێدەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە مەرج ئامادەیە گرێبەستی لوکا مۆدریچ نوێ بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، دانوستاندن بۆ نوێکردنەوەی بۆندی لوکا مۆدریچی تەمەن (37) ساڵ بۆ ماوەی وەرزێک دەستیپێکردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە مەرجێکی قورسیان هەبووە.

ڕیاڵ مەدرید داوا دەکات یاریزانەکە بە تەواوی مەرجە کارپێکراوەکان بۆ یاریزانانی سەرو تەمەنی (30) ساڵ قایلبێت و وازهێنانی یەکجارەکی لە یارییە نێودەڵەتییەکان ڕابگەیەنێت، بەڵام یاریزانەکە ئامادە نییە ئەو بڕیارە بدات.

لە ئێستادا جەمسەرەکان بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن، باشترین چارەسەریش بەشدارینەکردنی یاریزانەکەیە تەنها لە یارییە بەهێز و چارەنوسسازەکاندا، نەک لە تەواوی خشتەی یارییەکانی هەڵبژاردەی کرواتیا.

بابەتی پێشتر

هەندێک خۆراک دوای ئەوەی کەڕوو دەکەن شیاون بۆ خواردن

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان داوای چوار یاریزانی بەرشلۆنەی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین چانس بۆ هازارد

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید باوەڕیان بە گەڕانەوەی ئیدین هازارد نەماوە، لە بەرامبەردا ڕاهێنەر و یاریزانان پاڵپشتیدەکەن. ڕۆژنامەی موندۆ…
Total
0
Share