گرێبەستی چاڤی بەرشلۆنە دەخاتە بەردەم لێکۆڵینەوە

دوای گواستنەوەی چاڤی هێرناندێز بۆ یانەی بەرشلۆنە، ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا لێکۆڵینەوەی لە گواستنەوەکە دەستپێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “کادینا کۆپێ”، دوای چەند کاتژمێرێک لە واژووکردنی گرێبەستی چاڤی هێرناندێز لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا بە هاوکاری دەستەی یاسایی خولەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکە کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لەڕووی داراییەوە یانە زەبەلاحەکەی کەتەلۆنیا توانای بەکارخستنی تەنها سێ ملیۆنی بۆ گواستنەوەی ڕاهێنەرێکی نوێ هەبووە، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێشکەشکردنی چاڤی-دا خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە وتوویەتی، “ئێمە 2.5 ملیۆنمان بە چاڤی داوە، بەشەکەی دیکە کە هەمان بڕە خوودی خۆی پێشکەشی یانەی سەدی قەتەری کردووە”.

چاڤی تاوەکو 2024 بۆندی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری واژوکردبوو، بۆ شکاندنی گرێبەستەکەی ئیدارەی بارسا ناچاربوون بڕی پێنج ملیۆن دۆلار پێشکەشی قەتەرییەکان بکەن.

بابەتی پێشتر

لە بەغداد تیرۆریستێك بەرلەوەی خۆی بتەقێنێتەوە كوژرا

بابەتی دواتر

میتاڤێرس.. هۆشداری لە جیهانە خەیاڵییەكەی مارك زۆکەربێرگ دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی ئالكانتارا قورسە

یانەی لیڤەرپوڵ پێكانی تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕاگەیاند. تیاگۆ لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فۆڵهام توشی پێكان هات…
Total
0
Share