ئازەربایجان هێرشی ئەنجامدا و ئەرمینیا هەڕەشەی توند دەكات

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ڕایگەیاند، بۆردومانی دوو پێگەی سەربازیی ئەرمینیای كردووە، ئەوەشی وەك وەڵامێكی پیشوەختەی پەلاماری ئەو وڵاتە بۆ سەری ناوبردووە، ئەرمینیاش هەڕەشەی سڕینەوەی ژێرخانی سەربازیی وڵاتە ئازەرییەكە دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم بۆردوومانی دوو پێگەی سەربازیی ئەرمینیای كردووە كە شوێنی تەقاندنی موشەك بوون، “بۆ بە ئامانجگرتنی شارە ئەزەرییەكان دانراون و وەك دەستپێشخەرییەك بۆردوومان كراون”.

لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاندووە، ئەو دوو ناوچەیە لەنێو زەوییەكانی وڵاتەكەی بوون كە بە ئامانج كراون، ڕەتیشی كردەوە لەو شوێنانەوە موشەك ئاڕاستەی شارەكانی ئازەربایجان كرابێت.

وەزارەتەكەی ئەرمینیا هەڕەشەی ئەوەی كردووە، وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە و “سەرجەم ژێرخانی سەربازی و كەلوپەلە سەربازییەكانی ئازەربایجان دەكاتە ئامانج”.

بەردەوامیی شەڕ و ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە ئاگربەست لەنێوانیان ڕاگەیەندراوە.

بابەتی پێشتر

کالە وەرزشییە نوێیەکانی کۆمپانیای نایک بۆ مارکۆس ڕاشفۆرد لەسەری نوسراوە: من داهاتووم

بابەتی دواتر

ئەستێرە لێکچووەکانی بواری تۆپی پێ و بوارەکانی دیکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارات گەیشتە سوریا

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق گه‌یشته‌ دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبووه‌وه‌. ئاژانسی سانای سوری…
Total
0
Share