وەزارەتی تەندروستی: شەش کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 610 کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.

لە ئاماری ڕۆژانەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە هەولێر 92 کەس، 246 کەس لە سلێمانی، 224 کەس لە دهۆک، پێنج کەس لە هەڵەبجە، 37 لە گەرمیان و شەش کەسیش لە ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 710 کەسیش چاکبوونەتەوە کە زیاترە لە ژمارەی توشبووان.

لەو ماوەیەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، لە هەریەکە لە هەولێر و سلێمانی کەسێک، چوار کەسیش لە دهۆک.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 172 هەزار و 483 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 159 هەزار و 334 کەسیان چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و 841 کەسیان لەژێر چارەسەری پزیشکیدان و چوار هەزار و 308 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژکاری کازمی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی لە سەرچنار مامی خۆی کوشت دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووستنی تەندروست بۆ منداڵ چییە؟

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لەبارەی نووستنی تەندروست بۆ منداڵان-ەوە دەدوێت. د. پشدەرعەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لەبارەی نووستنی…
Total
0
Share