پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی لە سەرچنار مامی خۆی کوشت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرچنار مامی خۆی بە چەقۆ کوشت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی کوڕێک بە چەقۆ مامی خۆی کوشت، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش تۆمەتبارەکە هەڵهات.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی، دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار ( ب، و، ا) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە دەستگیرکرا.

تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی باتاواکەنەکیدا ناوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: شەش کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دوای ئاگرکەوتنەوەکەی کامپی شاریا بەڕێوەبەری کامپەکە لابرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share