پێشنیاری خەرجکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراق دەکرێت

ئێران دەزانێت پارەکانی چەندە و لەکوێیە، بەڵام ناتوانێت بەکاری بهێنێت

سکرتێری گشتی ژوری بازرگانیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران ڕایدەگەیەنێت، دەکرێت ئەو پارانەی ئێران کە، لە عێراق بلۆککراون، لە خودی هەمان وڵات بۆ بونیادنانەوەی ژێڕخانی عێراق سودی لێوەربگیرێت،

حەمید حسێنی، سکرتێری گشتی ژوری بازرگانیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران پێشنیاری ئەوە دەکات، ئێران پارە بلۆککراوەکانی لە عێراق بۆ بونیادنەوەی ژێرخانی وڵاتەکە خەرجبکات، بۆچی ئێرانیش وەک وڵاتانی دیکە بەشدار نەبێت لە بونیادنانی ئەو ژێرخانە.

بەرپرسە بازرگانییە ئێرانییەکە، پێیوایە مادام تورکیا و سعودییە و ئوردون و وڵاتانی دیکە دەیانەوێت لە عێراق وەبەرهێنان بکەن، ئێرانیش دەتوانێت هەمان کار بگرە بە ئاسانتریش بکات.

لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە هەماهەنگی دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پارە بلۆککراوەکانی لە عێراق کە، زیاتر لە 5 ملیار دۆلارە و پارەی گازی سروشتی و کارەبایە کە، داویەتی بە عێراق.

بەپێی یاساکانی ناو سزا ئابورییەکانی ئەمریکا ئێران پارە قەرزەکانی لای عێراق، تەنها دەتوانێت لە بانکی بازرگانی وەربگرێت، ئەویش تەنها بۆ خەرجکردنی لە خزمەتگوزارییە مرۆییەکاندا.

پێنج ڕۆژ پێش ئێستا وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند، هەموو ڕێکارەکان تەواوبوون بەو پارەیەی کە، قەرزە لای حکومەتی عێراق ڤاکسین بکڕن و ئومێدیش هەیە لە ڕوسیاوە بەپارەی عێراق ڤاکسین هاوردە بکەن.

ڕەزا ئەردکانیان، وەزیری وزەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ڕێکارەکان تەواوبوون، بۆئەوەی بە بەهای 125 ملیۆن دۆلار 16 ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا بە پارەی قەرز کە، لای حکومەتی عێراقە بکڕدرێت”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. کچێکی 9 ساڵ لەگەڵ خوشکە 4 ساڵانەکەی دەیانویست بە ئۆتۆمبیل بچن بۆسەر دەریا

بابەتی دواتر

خێزانێکی سێ کەسی سەرقاڵی دزیکردن بوون لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share