چالاکوانانی بادینان وەڵامی پارێزگاری دهۆک دەدەنەوە

چالاكوانانی بادینان وەڵامی پارێزگاری دهۆك دەدەنەوە و دەڵێن، “بەداخەوە گرتن و سزادانی چالاکوانان بەدەستکەوت دابنرێت”.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی سزادانی چالاکوانانی بادینان باسی لەوەكردبوو، كە ئەوان پەنایان بۆ یاسا بردووە و چالاكوانەكانیان “نەكوشتووە”، لە بەرامبەردا ئەو وتانە کاردانەوەی چالاکوانانی بادینانی بەدوای خۆیدا هێنا.

مامۆستا بەدەل بەرواری، لە كاردانەوەی ئەو وتانە لە نووسینێكدا كە لە هەژماری خۆی لە فەیسیووك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “بەداخەوە هەندێک کەس گرتن و سزادان چالاکوانان بەدەستکەوت بزانن”.

هەروەها پیران هاریکی، یەكێكی دیكە لەو چالاكوانە سزادراوانە دەڵێت، “جەنابی پارێزگار گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکوانان بە دەستکەت و شتێكی باش دەزانێت لەبەرئەوەی نەكوژراون”.

دەشڵێت، “من یەکێکم لەو دەستگیرکراوانەی بێ ئەوەی هیچ تاوانێکمان کردبێت سزادراین”.

ئەو چالاكوانە دەشپرسێت، “کێ قەرەبووی ئێمە دەکاتەوە و ئەوانەی دیكەش مامۆستا و پزیشك بوون کێ شکۆی پەروەردە دەگەڕێنێتەوە؟”.

جەختیشی كردووەتەوە، “پارێزگاری دهۆك نەكوشتنی ئێمەی بە منەت هەژماركردووە، لە كاتێكدا ئێوە بە زیندوویی ئێمەتان کوشتووە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: قەیران و گرفتەكانی هەرێم بە هەوڵی تاكەكەسی چارەسەر ناكرێت

بابەتی دواتر

هۆكاری ڕاگرتنی بەنزینەكەی عێراق بۆ سلێمانی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share