بە چەند كاتژمێرێك پاش نقومبوونی كەشتییە ئێرانییەكە.. ئاگر لە پاڵاوتگەیەك كەوتەوە

دوو ڕووداوی سوتان لەماوەیەكی كەمدا

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوتگەیەكی گاز لە باشووری تارانی پایتەخت كەوتووەتەوە.

بەرپرسێكی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئاگرەكە لە هێڵی گازی سروشتی لە پاڵاوتگەی تندكویان لە تاران كەوتووەتەوە.

تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە لەكاتێكی دوكەڵی ڕەشی سەر پاڵاوتگەكە لە چەندین ناوچەی تارانەوە بینراوە.

ئاگركەوتنەوەكە بە چەند كاتژمێرێك دێت پاش لەدەستدانی یەكێك لە گەورەترین كەشتییە سەربازییەكانی هێزی دەریایی ئێران بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی سەرچاوە نەزانراوەوە.

لەكاتێكی پێشتردا هێزی دەریایی ئێران نقومبوونی یەكێك لە گەورە كەشتییەكانی لە كەنداوی عەمان ڕاگەیاند، كە درێژییەكەی زیاترە لە 200 مەتر، پاش ئەوەی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە چەند كاتژمێرێك هەوڵی كوژاندنەوەیاندا.

ئاشكراشیكرد، تیمی كەشتییەكە بەر لەوەی نقوم ببێت گوازراونەتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، كەشتییەكە كە لە بواری ڕاهێنان و پشتیوانی بەكارهێنراوە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەیە لە كاردایە.

بابەتی پێشتر

هەمواری دەستوری عێراق بۆ خولی داهاتوو دوادەخرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت 71 دۆلاریشی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share