کەناڵى 14ى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەر لە چەند کاتژمێرێک حکومەت کۆبوونەوەیەکى نائاسایى ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى رووبەڕووبوونەوەى ئێـران.
ئەوەشى خستەڕوو، ئەندامانى حکومەت دوور لە یەک لە شێوەى کۆمەڵ کە بەسەر چەند شارێکدا دابەشبوون کۆبوونەوە، لە ترسى هێرشى ئێران.
بەپێى سەرچاوەکە، ئەندامانى ئەنجومەنى بچوککراوە بە یاوەریی بنیامین ناتانیاهۆ لە شوێنێکى پارێزراوى ژێر زەوى و، ئەودواى ئەندامانى حکومەت لە شارەکانى دیکە بوون.