قوباد تاڵەبانی بۆ ڕەوتی سەدر: دە‌بێت کێشەکان پێکەوە چارەسەربکەین

قوباد تاڵەبانی و شاندی ڕەوتی سەدر

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر كۆبووەوە و قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، دە‌بێت هەوڵبدەین کێشەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش پێکەوە چارەسەربکەین.

شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارى بەغداد سەردانی دەستەى سیاسی رەوتی سەدری کرد و لەلایەن نەسار ڕوبەیعی و ژمارەیەک سەرکردەى باڵاى دەستەکەوە پێشوازیکران.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەی لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا و جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سوپاسیکردن کە لەکاتی پەسەندکردنی بودجەى ساڵى 2021ى فیدراڵی هاوکاربوون تا لەگەڵ لایەنەکان و لەناو ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراقدا ڕێکەوتن بکرێت لەبارەى یاساى بودجە،

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “کێشەى بەغداد کێشەى ئێمەشە و بێگومان کێشەى هەرێمی کوردستانیش کێشەى عێراقە، بۆیە دەبێ هەوڵبدەین کێشەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە چارەسەربکەین”.

لەبەرامبەردا نەسار روبەیعی سوپاسی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی و وەفدى باڵاى دانوستانکارى حکومەتی هەرێمی کرد بۆ نزیککردنەوەى ڕاوبۆچوونی لایەنەکان سەبارەت بەچارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی بودجە، راشیگەیاند کە پەسەندکردنی بودجە بەو شێوازە، زەمینە لەباردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تر، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

هیواشیخواست هەمیشە نزیکبوونەوە هەبێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین بەرزتر بووەوە و پەرلەمانتارێكیش ئۆباڵەكەی دەخاتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم

بابەتی دواتر

قائیمقامی چەمچەماڵ چەند پلانێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی قەزاكە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشی كوردیی رادیۆی سوید داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی رادیۆی سوید بڕیاریدا بە داخستنی بەشی کوردی. رادیۆكە بڵاویكردەوە، بڕیارەكە لە چوارچێوەی سیاسەتی پاشەکەوتکردن و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.…
Total
0
Share