گۆڕان هێشتا سوورە لەسەر سیستمی پەرلەمانی

بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، دوێنێ بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی خۆی لەبارەی میكانیزم و شێوەی كاركردن لەدەستور ناردووەتە پەرلەمانی كوردستان و شێوەی نوسینەوەی دەستوری دەستنیشانكردووە، كە سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت سیستمی سیاسی پەرلەمانی بێت.

جەلال محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، كە لەهەمانكاتدا بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” دوێنێ  گۆڕان میكانیزم و شێوەی نوسینی پرۆژەی دەستوری بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ناردووە و تیایدا جەختی لەوەكردووەتەوە، كە دەبێـت دەستورێكی واهابێـت، لەگەڵ خواستی لایەنە سیاسییەكان بێت، بەشێوازێك ببێتە ناسنامەی سیستمێكی پەرلەمانی گونجاو لەگەڵ ئێستا و داهاتی كوردستاندا”.

لەبارەی ئەوەی كەی هەنگاوەكانی نوسینەوەی دەستور دەستپێدەكات، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی دەڵێت، “هەنگاوەكان لەپەرلەمانەوە هێشتا زووە، بەڵام دەستەی سەرۆكایەتی داوای لەلایەنە سیاسییەكان كردووە، بۆچون و خوێندنەوەیان، پێشكەشی پەرلەمان بكەن، ئەوەش بۆخۆی هەنگاوە”.

 “پێویستە هەنگاوەكان بۆ نوسینەوەی دەستوری زۆر و خاوبن، چونكە پێویستی بەوردی هەیە و دەستور پرۆژەیەكی ئاسایی نیە”

لەبارەی ئەوەی، كە بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ چی سیستمێكی سیاسییە، جەلال محەمەد جەختی لەوەكردەوە، “ئێستا و ئایندەش بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سیستمێكی پەرلەمانییە و تێدا لەمیكانیزمەكەی ڕونیكردووەتەوە، كە دەبێت پەرلەمانی بێت و سەرۆك لەناو پەرلەمان هەڵبژێردێت”.

بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ماوەی نوسینەوەی دەستوریش ڕونیدەكاتەوە، “هەرێم كە دەیەوێت ببێتە خاوەنی دەستور زیاتر لەساڵێكی پێویستە، چونكە بەئاسانی تێناپەڕێندرێت، پرۆژەیەكی ئەوە نییە، كە بڵێی لەكاتی هەڵبژاردندا تەواو دەبێت، بەڵكو تا مانگی 10 چەند ڕێكارێكی سەرەتایی و ئاسانی دەڕوات و ڕێكارە قورسەكان دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە”.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 10 توشبووی دیكە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە ڕونكردنەوە لەسەر ئۆپراسیۆنەكەی شەوی ڕابردوو دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی كوردستانەوە بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی…
زیاتر ببینە

بەفر رێگەی بیارە – تەوێڵەی گرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لەوەی بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە، رێگەی سەرەكیی بیارە – تەوێڵە گیراوە. لە ئاگادارینامەیەكدا…
Total
0
Share