كۆرۆنا لە هەرێم.. 10 توشبووی دیكە گیانیان لەدەستدا

653 توشبووی نوێ تۆماركراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 10 توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 9 هەزار و 190 پشكنین ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە 653 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە دهۆكە بە 250 حاڵەت، دوای ئەو سلێمان دێت بە 233 حاڵەتی توشبوو.

هەر بەپێی ئامارەكە 781 توشبوو چاكبوونەتەوە و 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ئامارەكە:

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی زۆربوونی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا زۆر بووە و ئەگەر زوو…
Total
0
Share