ماوەی سێ رۆژە كچێك لە هەولێر بێسەروشوێنە

بەسمە حسێن

ماوەی سێ رۆژە كچێك لە ماڵی خۆیان لە هەولێر چووەتە دەرەوە و بێ سۆراغە، باوكی دەڵێت، پۆلیس و دادگای ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام بە دەنگییەوە نەهاتوون.

كچەكە ناوی (بەسمە حسێن)ە و تەمەنی 13 ساڵە، سەرلەبەیانیی رۆژی یەكشەممەی رابردوو 29ی كانونی یەكەم لە ماڵی خۆیان چووەتە دەرەوە و لەو كاتەوە بێسەروشوێنە.

كچەكە نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە و كەسوكاری ترسیان هەیە نەگەڕانەوەی پەیوەندی بە نەخۆشییەكەیەوە هەبێت.

حسێن یوسف، باوكی كچەكە دەڵێت، لە یەكەم رۆژەوە چوەتە بنكەی پۆلیس و دواتریش دادگا، بەڵام تائێستا هێز و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەمیەوە نەچوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە كوڕێك بە ناوی (ئەیوب ئەحمەد) كە ئەویش تەمەنی 13 ساڵە لە شاری هەولێر لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تاكو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەحمەد سەعدوڵا باوكی ئەو تازەلاو كە بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە هەوڵی دۆزینەوەیدایە دوێنێ رایگەیاند، “دایكی ئەیوب دۆخی زۆر خراپە و هیچ قسەیەك ناكات، داوا لایەنی پەیوەندیدار و هاوڵاتییان دەكەم لە دۆزینەوەیدا هاوكارم بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر دەنگدەرێکی تایبەت خانەنشین بووبێت دەتوانێت پڕۆسەی دەنگدانەکەی بگوازێتەوە بۆ گشتی

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2008ن دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share