لە ناوچەی کاوێر کەوێ داوێی نزیک کفری، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەکدارانی داعش ئەنجامدا و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پێشمەرگە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە تایبەتەکانی گۆڵدن فۆرس (GoldenForces) سەر بە لیوای کۆماندۆ، ئۆپەراسیۆنێکی 24 کاتژمێرییان لە ناوچەی کاوێر کەوێ داوێ ئەنجامدا.
ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر فەرماندەیی هێزەکانی 70 و بە سەرپەرشتی هیزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی – فەرەنسی و بە یارمەتیی لیوای (144) ئەنجامدراوە.
جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەکردووە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش کوژران، چەند بنکەیەکی مانەوەشیان وێرانکرا و دەستگیرا بەسەر چەندین چەک و زانیاریی گرنگدا.