كۆرۆنا لە هەرێم.. 688 توشبوو چاكبوونەوە

10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 537 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و 688 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هەزار و 280 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارە 537 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە سلێمانی-یە بە 233 حاڵەت، دوای ئەویش دهۆك دێت بە 139 حاڵەتی توشبوون.

هەر بەپێی ئامارەكە 688 توشبووی پێشوو چاكبوونەتەوە و 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 170 هەزار و 631، لەو ژمارەیە 157 هەزار و 52 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار 285 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخەکەشی گران نییە.. دەرمانێک ئەگەری مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

چەند پسپۆڕێکی تەندروستیی بەریتانی ڕایانگەیاند کە دەرمانێکیان دۆزیوەتەوە لە ئەگەری گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە. پسپۆڕەکانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاند،…
Total
0
Share