وەزارەتی تەندروستی لەبارەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و دەڵێت، عێراق چووەتە شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆناوە و بڵاوبوونەوەی زۆر خێرایە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئامارێكی لەبارەی پەتای كۆرۆناوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، عێراق چووەتە شەپۆلی پێنجەمی پەتای كۆرۆناوە و بڵاوبوونەوەی بەراورد بە شەپۆلی چوارەمی پەتاكە زۆر خێرایە.

وەزارەتەكە دەڵێت، پێش دوو ڕۆژ ڕێژەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا 6% بوو، دواتر بەرزبووەوە بۆ 9% و ئەمڕۆ ڕێژەكە گەیشتووەتە 14% لە كاتێكدا بەر لە سێ هەفتە تەنها 3% بوو.

وەزارەتی تەندروستی، ئاماری كوتان دژی كۆرۆنای ئاشكراكرد و وتی، 75%ی هاوڵاتییان ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتووە و ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر بەرزە، بەڵام ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە نەخۆشخانە دەهێڵدرێنەوە، 65%یان ئەو كەسانەن كە ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

دەیان كەس بە تۆمەتی دروستكردنی قەیرانی بەنزین دەستگیركران

بابەتی دواتر

نرخی یەک ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک 22 هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share