کومان عاشقی یاریزانێکی بەرشلۆنە بووە و بۆندەکەی نوێدەکاتەوە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان سەرسامە بە توانا هونەرییەکانی پێدری و داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە بەپەلە بۆندەکەی نوێبکەنەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، کە لە دەستپێکی کارەکانی کومان لە یانەی بەرشلۆنە پرسیاری دەربارەی لاوانی لاماسیا کردووە، ڕامۆن پلانێس بەڕێوبەری کەرتی لاوان چەند یاریزانێکی لە نمونەی عوسمان دێمبیلی و ڕۆناڵد ئاراوخۆ و ئیایکیس مۆریبا و ئۆسکار مێنگوێزا و ئانسو فاتی و پێدری نیشانداوە.

سەرەڕای ئاست بەرزی ئەوانی دیکە و یاریکردنی هەندێکیان لە پێکهاتەی سەرەکی ئازولگرانا، بەڵام ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە سەرسامبووە بە پێدری و بە بەڕێوبەرانی یانەی ڕاگەیاندووە، ” ئەوە شوێنگرەوەی ئینێستایە؟”.

بەپێی سەرچاوەکە، کومان عاشقی شێوە یاریکردنی پێدری بووە و پێی وایە لە داهاتوودا هاوشێوەی چاڤی و ئینێستا دەگاتە ترۆپکی تواناکانی و سوودی گەورەیان پێدەگەیەنێت.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە داوای لە ئیدارەی خوان لاپۆرتا کردووە لە هاوینی 2021 بۆندی لاوان نوێبکاتەوە لە پێناو پاراستنیان لە یانە گەورەکانی دیکە، یەکێک لەو یاریزانانەی سەرنجی خستووەتە سەریان پێدریە و هەردوو جەمسەرەکە “کومان و لاپۆرتا” ڕێککەوتوون لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی بە تەرخانکردنی نرخێکی خەیاڵی بۆ شکاندنی بۆندەکەی کە لە 200 ملیۆن یورۆ کەمتر نەبێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری پاریس لەبارەی بۆندەکانی نێیمار و مباپێ-وە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

تەیموری ئەنفال: ڕێگام بدرایە لە گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە كەسوكارەكەی خۆمم دەستنیشان دەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share