چوار یاریزانی بەرشلۆنە لە پێكان چاكبوونەوە

لیستی یاریزانەكانی بەرشلۆنە بۆ یارییەكەی دینامۆكیێڤ بڵاوكرایەوە و چوار یاریزانیش لە پێكان چاكبوونەتەوە.

سێرجی بارخوان ڕاهێنەری كاتیی بەرشلۆنە لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی بەرامبەر یانە ئۆكرانییەكە بڵاوكردەوە، كە بڕیارە سبەی كاتژمێر 11:00ی شەو بەڕێوەبچێت.

لە لیستەكەدا ناوی هەریەك لە یاریزانان دێمبیلی، فاتی، ئاراوخۆ و دی یۆنگ دەبینرێن.

بەڵام هەرسێ یاریزان، ئەگوێرۆ بەهۆی كێشەی دڵییەوە، سێرجی ڕۆبێرتۆ بەهۆی نائامادەیی جەستەییەوە و پیكێ بەهۆی پێكانی ماسولكەییەوە لە یارییەكە دوورخراونەتەوە.

بەرشلۆنە لە سێ یاریی ڕابردووی كۆمەڵەكاندا تەنها سێ خاڵی كۆكردووەتەوە و پێویستی بە بردنەوەیە، خوازیاریشە بەنفیكا بە بایرن میونشن بدۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share