هەردوو وە‌زارە‌تی دارایی عێراق و ھە‌رێم ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌

هەردوو وه‌‌زاره‌‌تی دارایی عێراق و ھه‌‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجەی 2021 ده‌ربڕی و بڕیاریشه‌ شاندی هەرێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ تایبه‌ت به‌ پرسی نه‌وت ئه‌نجامبدرێت.

شاندی هه‌رێم له‌ به‌غداد، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌‌ به‌غدادە‌ و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،‌ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق كۆبووه‌وه‌.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، کە خالد شوانی و عەبدولحەکیم خە‌سرە‌و ‌و سە‌میر ھە‌ورامی ئامادە‌ی بوون “گفتوگۆ کرا دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی کەیاسای بودجە خستویەتییە سەرشانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، ھە‌ردوولاش ئامادە‌یی خۆیان نیشاندا بۆ جێبە‌جێكردنی یاساكە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیاره‌ كۆبوونه‌‌وه‌یه‌‌كی دیكه‌ بكرێت، سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ پرسی نه‌‌وت بۆئه‌‌وه‌‌ی ڕاپۆرتێكی ھاوبه‌‌ش له‌‌باره‌‌ی ئه‌‌و دۆسیه‌‌یه‌‌ش ئاڕاسته‌‌ی وه‌‌زاره‌‌تی دارایی عێراق بكرێت.

دوێنی یه‌‌كشه‌‌ممه‌‌ شاندی ھه‌‌رێم به‌‌سه‌‌رۆكایه‌‌تی قوباد تاڵه‌‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران گه‌‌یشته‌‌ به‌‌غداد، لەبارەی چۆنیەتی میكانیزمی جێبه‌‌جێكردنی یاسای بودجه‌‌ی ساڵی 2021 ی عێراق.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: لە دروستكردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبووندا چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورە هەیە

بابەتی دواتر

ئاگر لە كۆگایەكی دەرمان لە قەزای سێمێل كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان حەوت پۆستی نوێ وەردەگرێت

بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ناكشێتەوە و ژمارەیەك پۆستی نوێ وەردەگرێت. بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا…
Total
0
Share