ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن و هەیکەل تەواونەکەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە رێگەی تیمەکانمان لە بەشی زیادەڕەویی تێبینیمان کردووە کە تێگەیشتنێکی هەڵە بۆ فراوانکردنی حەرەمی 28 گوندەکە لە ئارادایە و بەهۆیەوە کۆمەڵێک هاوڵاتیی بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی کەوتوونەتە تەواوکردنی هەیکەل و دروستکردنی خانوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی پێویستە هاوڵاتییان بیزانن ئەوەیە کە حەرەمی ئەو 28 گوندە بەپێی نەخشەی کادسترۆ دیاریدەکرێت نەک بەپێی نەخشەی شارەوانی، بۆیە ئەو زەوی و خانووانەی کە دەکەونە نەخشەی شارەوانی کە بۆ گوندەکە کراوە مەرج نییە بکەونە حەرەمی گوندەکەشەوە، بە تایبەت گوندەکانی مەلاداود و هوانە و کانی شینکە، چونکە حەرەمی ئەو سێ گوندە بچووکە و زۆربەی زەوی و خانووەکانی ئەو سێ گوندە دەکەوێتە دەرەوەی حەرەمی گوندەکەوە.

داوایشیکرد، بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن و هەیکەل تەواونەکەن، شارەوانیمان بەرپرس نییە لە هەر زەرەر و زیانێک کە بەهۆی دروستکردنی خانوو بەبێ رێگەپێدان بەر هاوڵاتییان بکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە بەردەم لایەنەكان

ئاری عیزەدین نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە دەڵێت، “سودانی رایگەیاندووە…
Total
0
Share