ئاگر لە كۆگایەكی دەرمان لە قەزای سێمێل كەوتەوە

دیمەنێك لە ڕووداوەكە

لە كۆگایەكی تایبەت بە دەرمانی ماوەبەسەرچوو لە قەزای سێمێل ئاگر كەوتەوە و بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە دەوروبەری كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی تایبەت بە دەرمانی ماوەبەسەرچوو لە ناوەندی قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە.

وتیشی، “پاش ماوەیەكی كەم، ئاگرەكە لەلایەن تیمەکانی ئاگركوژێنەوەی سێمێل كۆنتڕۆڵكرا”.

دەربارەی زیانەكانیش بێوار عەبدولعەزیز ئەوەشی خستەڕوو، زیانی گیانی نەبووە و زیانی مادیش کەمبوون بەهۆی ئەوەی تەنها دەرمانی بەسەرچوو لە كۆگاكەدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هاوڕابووین کە رێگەیەکی خەبات بگرینەبەر بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی رۆژئاوا

سەعدی پیرە رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هاوهەڵوێست بووین کە پەیوەندیمان لەگەڵ دۆستەکانمان بخەینەگەڕ بۆ راگرتنی پەلامارەکان بۆ سەر…
Total
0
Share