پەرلەمانتارێك: لە دروستكردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبووندا چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورە هەیە

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دروستكردنی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبووندا دۆسیەی گەندەڵی گەورەهەیە، لیژنەكەشیان چەند بەرپرسێك ڕەوانەی دەستەی نەزاهە دەكات.

وەلید سەهلانی، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “پرۆژەی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون، كێشەی نیشتەجێبوون چارەسەرناكەن و بەنرخی خەیاڵی دەفرۆشرێن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “چەندین بەڵگەمان لەبەردەستە، كە دۆسیەی گەندەڵی گەورە لەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەدا هەیە، هەربۆیە دۆسیەی چەند بەرپرسێك ڕەوانەی دەستەی نەزاهە دەكەین”.

سەهلانی باسیلەوەشكردووە، 18 پرۆژەی نیشتەجێبوون، كە سەر بەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوەن، بەڕێگای نەشیاو دروستكراون، لە رێگای بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنانەوە نەبووە، چەند بەرپرسێكی سیاسیش تێوەگلاون بە گەندەڵی لەو پرۆژانەدا.

سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمان پێشیوایە، “عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن یەكەی نیشتە جێبوون هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە حكومەت دەستبەدابەشكردنەوەی زەوی بكات”.

ئاشكراشیدەكات، لەئێستادا شەش ملیۆن هاوڵاتی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی لەعێراقدا نیشتەجێن و خانویان دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگەنادەین لە پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵبکرێت

بابەتی دواتر

هەردوو وە‌زارە‌تی دارایی عێراق و ھە‌رێم ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share