کازمی: باوەڕ بەو کاندیدانە مەکەن بەڵێنی دامەزراندن و دابەشکردنی زەوی دەدەن

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری دەدات لە بانگەشەی بەشێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و دەڵێت، “باوەڕیان پێمەکەن و دووریانبخەنەوە لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد”.

لە توێتێکدا مستەفا کازمی نوسیوییەتی، ” چەند ڕۆژێكی كەم ماوە لەبەردەم گەلەكەمان بۆ ئەوەی ئایندەی خۆی لە ڕێگەی بەشداریكردنی فراوان و هەڵبژاردنی دروستەوە، بنەخشێنێت”.

کازمی باس لەو بەڵێنانە دەکات کە کاندیدەکان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەیدەن و دەڵێت، ” بڕوا بەوانە مەكەن گفتی وەهمی دەدەن بۆ دامەزراندن و پارچە زەوی و دەنگ دەكڕن، گوێ لەوانەش مەگرن هەڕەشە دەكەن، دووریانبخەنەوە لە هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی کفری: دوو تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان سزادران

بابەتی دواتر

ئایا دەزانیت پێڵاوی بەرز پێشتر هی پیاوان بووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share