(ڤیدیۆ) سعوودیە ئەرجەنتین و جیهانی شۆک کرد

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی سعوودیە ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ سێشەممە، لە (استاد لوسێل) و لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی سعوودیە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمار کرد کە یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ ناسناوەکە. ‏

گۆڵەکانی سعوودیە لە خولەکەکانی 49، 53 لەلایەن ساڵح ئەلشەهری و سالم ئەلدەوسەرییەوە ‏تۆمارکران، گۆڵەکەی ئەرجەنتین بە لێدانی سزا لە خولەکی 10 لەلایەن لیۆ مێسی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی “ئەخزەری سعوودی” چوونە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی مەکسیک و پۆڵەندا ئەمشەو کاتژمێر (07:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان له‌ سامپدۆریای برده‌وه‌ و چووه‌ پله‌ی چواره‌م

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share