بڕیارێكی نوێ لەبارەی گەشتكردنەوە دەركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت گەشت بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكەن دەبێت پاسپۆرتەكانیان ماوەكەی لە سێ مانگ زیاتری مابێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئێستادا دەفتەری پاسپۆرت لە عێراقدا نەماوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران رێگا دەدات هەر پاسپۆرتێك ماوەكەی لە شەش بۆ سێ مانگی تێدا مابێت دەتوانێت لە كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڤیزا وەربگرێت و سەردانی ئێران بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی زۆر پێویستییانە لەم كاتەدا گەشتبكەن، چونكە بە شێوەیەكی گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاتری تێدا مابێت دەتوانێت گەشت بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ وەرگرتنی ڤیزا ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

پیاز هەرزانبوو

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share