پەرلەمان چارەنوسی فەڵەستینییەكانی دانیشتوی عێراق یەكلایی دەكاتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی ڕاپۆرتێكی پەرلەمانیكرد، مافی هاوڵاتیبوون بەو فەڵەستینییانە دەبەخشێت، كە ماوەی 10 ساڵە لە عیراق نیشتەجێن.

بەگوێرەی هەواڵی میدییا عێراقییەكان، “ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدانیشتنی  شەوی ڕابردووى خۆیدا خوێندنەوەی بۆ ڕاپۆرتێكی پەرلەمانی كردووە لەنێو هەمواركردنەوەی یاسای پێدانی ناسنامە بە هاوڵاتیانی بیانی، كە تیایدا هاتووە ئەو فەڵەستینییانەی ماوەی 10 ساڵە نیشتەجێی عێراقن، سەرجەمیان مافی هاوڵاتیبوونیان پێدەدرێت و وەك هەر هاوڵاتییەكی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، بەڵام ڕەگەزنامەیان پێنابەخشرێت و مافی دەنگدان و خۆكاندیدكردنیان لە هەڵبژاردنەكاندا نابێت.”

لەبەرامبەر ئەو كارەی ئەنجومەنی نوێنەرانيی عێراقدا، وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین لە بەیاننامەیەكدا، بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ ڕەزامەندییەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی و هیوای خواست، كە پەرلەمان بەخێرایی خوێندنەوەی دووەمیشی بۆبكات.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین داوا لە گەلی عێراق و مەرجەعە ئاینییەكان دەكات، پشتیوانی ئەو پرۆژەیە بكەن.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم پلان تا ساڵی 2030 دادەنێت

بابەتی دواتر

تەرمی ژنێک لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی دۆزراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی چەند بەڵێنێك بە كورد دەدات

غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەگەڵ محەمەد شیاع…
Total
0
Share