سودانی چەند بەڵێنێك بە كورد دەدات

غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیدار و گفتوگۆمان ئەنجامدا و لە دیدارەكەدا، سەرۆكی حكومەتی عێراق باسی لە پلان و ستراتیژی حكومەت بۆ خزمەتكردنی خاك و گەلانی عێراق كرد و ئاماژەی بەوەدا، لە گفتوگۆكاندا دەركەوت كە گەلی كورد لەلای سەرۆك وەزیرانی عێراق جێگەی بایەخ و خزمەتی رەهان بۆیە چەند پێشنیارێكم خستە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاشكرایكرد، پێشنیارەكانی بۆ محەمەد شیاح سودانی، بریتیبوون لە:-

1.لە بودجەی ئەمساڵدا مافی كورد پارێزراوبێت ئەم مافەی هەیەتی تێكەڵ بە هاوكێشە سیاسیەكان نەكرێت.

2.لە كەرتی كشتوكاڵدا داوامانكرد هاوشێوەی جوتیارانی پارێزگاكانی عێراق پشتیوانی جوتیارانی هەرێم بكرێت لە دابینكردنی ماف و پێداویستیەكان.

3. ڕەزامەندی بۆ دروستكردنی چەند بەنداوێكی بچووك لە هەرێم بە گشتی و سنووری ئیدارەی راپەڕین بە تایبەت.

4. فرۆشتنی بەرهەمە خۆراكییە نێوخۆییەكانی جوتیارانی هەرێم لە شارەكانی عێراق كاری جددی لەسەر بكرێت و رێگری لە هاوردەی بەرهەمە دەرەكییەكان بكرێت، بەمەش كەرتی كشتوكاڵ و وزەی جوتیاران لە برەودا دەبێت هاوكات دابینكردنی تراكتۆر و دەڕاسە و هتد.. بۆ جوتیاران.

5.كردنەوەی بانكی كشتوكاڵی لە سلێمانی و هەولێر بۆ سوودمەندبوونی جوتیاران لە پێشینەی كشتوكاڵی (سولفە) بە مەرجێك سوود (ریبا)ی نەچێتە سەر.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، “كە لە كۆتاییدا پێزانینی گەلی كوردستانم گەیاندە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپای ڕەزامەندیان لەسەر ١٩یەمین پارێزگای عێراق، كە هەڵەبجەی شەهیدە”.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم كۆبانی: ئێمە هەروا خەڵكی سلێمانیمان ناسیووە، كە پارێزەری یەكێتی نیشتیمانی گەلی كوردن

بابەتی دواتر

بەلەمێکی کۆچبەران بە 400 سەرنشینەوە لە دەریادا ونبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر بۆ لایەنگرانی: بەهەوڵی ئێوە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی ئەرێنی بەدواداهات

موقتەدا سەدر داوادەكات خۆپیشاندانەكان لە پێناو ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسی جدیتربن، ئاشكرایدەكات بە هەوڵی خۆپیشاندەران پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی…
Total
0
Share