چێڵسی پاداشتی توخێل و سیلڤا دەکات

سەرۆکایەتیی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاریداوە پاداشتی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر و تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەکە بکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، هەریەک لە توخێل و تیاگۆ سیلڤا بۆندەکانیان لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، بەڵام دوای چنینەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ، خاوەنی یانە بڕیاریداوە پاداشتیان بکات.

ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، “لەم هەفتەیەدا ئەبرامۆڤیچ کۆبوونەوە لەگەڵ تۆماس توخێل دەکات، بۆندەکەی لە 2022وەوە بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە نوێدەکرێتەوە، هەروەها وەک پاداشتی چنینەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی گەورەدا بۆ واژوودەکەن، هەروەها بۆندی سیلڤاش بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێدەکرێتەوە”.

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی لە ماوەی شەش مانگی کارکردنی لە بلوزی لەندەن، توانی پێکهاتەیەکی نمونەیی بونیادبنێت و بۆ دووەمجار لە مێژووی چێڵسی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکان مسۆگەربکات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دوو بۆندی هاوینەی 2021 ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لێدانە لە میلان.. ڕایۆلا دۆنارۆمای پێشکەشی یوڤی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێنریکی لە لەندەنە

­لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە بە گەشتێکی تایبەت گەیشتە شاری لەندەن، ئامانجی گەشتەکەش بە خواستی…
Total
0
Share