بەرشلۆنە دوو بۆندی هاوینەی 2021 ڕادەگەیەنێت

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ واژووکردنی نوێترین بۆندەکان چڕکردووەتەوە و بڕیارە سبەینێ دووشەممە، دوو بۆندی هاوینەی 2021 ئاشکرابکەن.

ڕۆژنامەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایانکردووە، لە دوای کۆتاییهاتنی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و چالاکییەکانی وەرزی 2020-2021، بڕیارە دوو یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی، کە بریتین لە ئیریک گارسیا و سێرجیۆ ئەگوێرۆ، سبەینێ دووشەممە پەیوەندی بە بارساوە بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، هەردوو یاریزانەکە قۆناغی پشکنینی پزیشکی تێپەڕدەکەن و هەمان ڕۆژ، یاخود ڕۆژی دواتر بۆندەکانیان ئاشکرادەکرێت.

دوو یاریزانی ناوبراو بێبەرامبەر لە مانچستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارساوە دەکەن، پاشان بۆ بەسەربردنی کاتەکانی حەوانەوە دەگەڕێنەوە نێو خێزانەکانیان، دواتریش پەیوەندی بە پێکهاتەی وڵاتەکانیانەوە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا و کرواتیا گەیشتنە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز

تیمەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کرواتیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز مسۆگەرکردووە، لەچاوەڕوانی دوو جەمسەری دیکەدان. تیمی ئەڵمانیا…
Total
0
Share