یەكێكە لە هۆكارەكانی زۆربوونی بێكاری.. نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن

لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن و زۆرترینیان لە کۆمپانیاکانی نەوت کاردەکەن، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی كرێكارانی بیانیش هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاری.

فازڵ فەتلاوی، ئەندامی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “لەماوەی کارکردنمان لەبارەی کرێکارانی بیانی، بۆمان دەرکەوت نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن، زۆرترینیشیان لە کۆمپانیاکانی کەرتی نەوتدا کاردەکەن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە وڵات و مانەوەی هەزاران دەرچوو بەبێ کار”.

ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەکەیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کاردەکات بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو کۆمپانیا و نوسینگە وەهمییانەی کرێکاری بیانی دەهێننە وڵاتەوە، مۆڵەتی کارکردنی نایاساییان بۆدەکەن.

ئەندامەكەی لیژنەی كار ڕاشیگەیاند، “ئێستا خوێندنەوە بۆ یاسای کار و بیمەی کۆمەڵایەتی دەکەین، کە بەشێکی تایبەتە بە کرێکارانی بیانی و چۆنێتیی کارکردنیان لە کەرتی تایبەت، هەروەها کارکردنی دەرچووانی زانکۆکان لە کەرتی تایبەتدا و مافەکانیان دیاریدەکات، ئەمە جگە لە كاركردن لەسەر تەواوی چین و توێژەکان لەشوێنی کارەکانیاندا”.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی پلاسخارت لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی نیگەرانیی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

هەواڵگریی بەریتانیاش دزەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەوە بەدوورنازانێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەسرە پارێزەرێك تیرۆركرا

لقی به‌سره‌ی یه‌كێتی پارێزه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەسرە پارێزەرێك بەدەستڕێژی گولـلە تیرۆركرا و بكوژانیش هەڵاتوون. لە ڕاگەیەندراوێكدا، لقی…
Total
0
Share