فڕۆكەوانیی عێراق بۆ ئێرانییەكان: بەبێ ڤیزا ڕێگەتان پێنادەین بێنە عێراقەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق، ژمارەی ئەو گشەتیارە ئێرانییانەی دیاریكرد كە دەتوانن بێنە عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی چلەدا، بەڵام بە مەرجی وەرگرتنی ڤیزا.

بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمیی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق، ئەمساڵ 60 هەزار ئێرانی دەتوانن بێنە عێراق و بەشداری لە ڕێوڕەسمە ئایینییەكانی چلەدا بكەن.

نووسراوەكە مەرجی وەرگرتنی ڤیزای بۆ گەشتیاران دیاریكردووە و دەڵێت، “دەبێت گەشتیارانی ئێرانی، لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران ڤیزای گەشتكردن بۆ عێراق وەربگرن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێرانی كرد و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، كازمی و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران ڕایانگەیاند، ڤیزای نێوان عێراق و ئێران هەڵگیراوە و هاوڵاتییانی هەردوولا دەتوانن بەبێ ڤیزا لە فڕۆكەخانەكانەوە گەشتبكەن.

بابەتی پێشتر

گەشتیارانی بیانی ڕوو لە زەقوورەكەی باشووری عێراق دەكەن

بابەتی دواتر

 دهۆک.. لە سێمێل هاوڵاتییان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share