هەواڵگریی بەریتانیاش دزەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەوە بەدوورنازانێت

هێشتا سەرچاوە و بنەڕەتی ڤایرۆسەكە جێی گومانە

هەواڵگریی بەریتانیا پێیوایە “ئەگەری هەیە” ڤایرۆسی كۆرۆنا (SARS-CoV-2) لە تاقیگەوە دزەی كردبێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی تایمز بڵاویكردوەتەوە.

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری سەرچاوەكانەوە، كە ناوی نەهێناون دەڵێت، هەواڵگریی ڕۆژئاوا، لەنێویشیاندا بەریتانی، پێشتر پێیوابووە كە ئەگەری دزەكردنەی ڤایرۆسەكە لە تاقیگەكانەوە لاوازە، بەڵام لەئێستادا پێداچوونەوەی بەو هەڵسەنگاندنەدا كردووەتەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) بڵاویكردەوە، ئەنگۆس دالگلیش، پڕۆفیسۆری بەریتانی و بێرگەر سۆرنسن، زانای ڤایرۆسەكانی نەرویجی لە توێژینەوەیەكدا ڕایانگەیاند، بەڵگەیەكیان دۆزیوەتەوە بنەڕەتی تاقیگەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەسەلمێنێت.

هەردوو پسپۆڕەكە لە توێژینەوەكەیاندا دەڵێن، ژمارەیەك تایبەتمەندیی ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوەتەوە، كە ئاماژەیە بۆ بوونی “دەستكاریكردنی ئامانجدار”.

ئەمە لەكاتێكدا لە ئازاری ڕابردوو، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەقی ڕاپۆرتی ژمارەیەك لە پسپۆڕانی نێودەوڵەتیی بڵاوكردەوە، كە سەردانی شاری ووهان-ی چینیان كردبوو بەمەبەستی دیاریكردنی بنەڕەتی ڤایرۆسەكە، تیایدا ئەگەری دزەكردنیان لە تاقیگەوە “بە دوور” دانابوو.

ڕاپۆرتەكە دەشڵێت، جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەئەگەری زۆرەوە لە شەمشەمەكوێرەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ، لەڕێی گیاندارێكی دیكەوە.

سەرچاوەی كۆرۆنا.. بایدن داوای زانیاری و چین-یش هۆشداری لە بەسیاسیكردنی دەدات

هەفتەی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای لە دەستە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی كرد “هەوڵەكانی زیاتر بكات” و لەماوەی 90 ڕۆژدا ڕاپۆرتێكی لەبارەی بنەڕەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێبدەن.

ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە شاری ووهان-ی چین سەریهەڵدا، لەوكاتەشەوە دەركەوتنی ڕاگەیەنراوە ژمارەی توشبووانی گەیشتووەتە زیاتر لە 168 ملیۆن حاڵەت و مردنیش پێی 3.5 ملیۆن كەسی لە جیهاندا تێپەڕاندووە.

دەسەڵاتدارانی چین حاڵەتەكانی یەكەمی توشبوون بە ڤایرۆسەكەیان گەڕانەوە بۆ بازاڕی گیاندارە ئاوییەكان لە ووهان، زانایان پێیانوایە ڤایرۆسەكە لە گیاندارەكانەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە.

بەڵام بەمدواییە میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بە ژمارەیەك بەڵگە كرد دەربارەی دزەكردنی ڤایرۆسەكە لە تاقیگەیەكی چینەوە.

بەڵام چین ئیدانەی ئەو هەواڵانەی كرد و ڕایگەیاند، ڤایرۆسەكە پێدەچێت لە تاقیگەیەكی ئەمریكییەوە دزەیكردبێت.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پێشتر

یەكێكە لە هۆكارەكانی زۆربوونی بێكاری.. نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن

بابەتی دواتر

واشنتن پۆست: هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر عەمبارێكی (سی ئای ئەی) كردووەتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share