وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌یشته هه‌ولێر و پرسی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمشەو محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، گه‌یشتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانییه‌وه پێشوازی لێكراوه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “بڕیاره وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری، لە سهردانهكەیدا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك دیدارێكی هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن، بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه كشتوكاڵییه‌كان”.
وەزارەتی كشتوكاڵ باسیلەوەشكردووە، پرسی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران و كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی عێراق، به‌گشتی به‌ڕووی یه‌كتری و چه‌ند بابه‌تێكی دیكەی تایبه‌تمه‌ند تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی وەزیرانی كشتوكاڵی عێراق و هەرێم دەبێت.