بکوژی  سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین رایدەگەینن، تۆمەتباری سەرەکی رووداوی کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ لە نزیک شەقڵاوە دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، ” دوای ئەوەی لە شەوی پێنجشەممەی رابردوو لە قەڵادزێ سێ کەس لە یەک کات و شوێن کوژران، دەستکرا بە رێکارە یاساییەکان و لە دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوونی هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس و ئاسایش لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری نادیار، بەسوود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکردن لە ئەنجامدا تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “بەپێی زانیارییەکان دەرکەوت تۆمەتبار لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە هەڵاتووە بۆ دەرەوەی سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە سنووری کۆڕێ سەربە قەزای شەقڵاوە لە ماڵێک خۆی حەشار داوە، دواتر توانرا دەستگیربکرێت”.

ئاشکراشیانکرد، “تۆمەتبارەکە ناوی (ق،هـ،ع) لەدایکبووی ساڵی 1994 ە و  پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی سنووری قەزای پشدەرە،   لە ئێستادا چاوەڕوان دەکەین تۆمەتباری ناوبراو رادەستی هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین بکرێتەوە، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندی شوێنی رووداوەکە وە بۆئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك، رایگەیاند، “تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت”. د. ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند،…
Total
0
Share