ئەردۆغان بە کردنەوەی مزگەوتێک یادگاریی ئەتاتورک بۆ دەوڵەتێکی سیکۆلار دەشارێتەوە

لە ماوەی ساڵێکدا لە کردنەوەی دوو مزگەوتدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕەخنەی توندی ڕوبەڕوو کرایەوە، بەوەی کردنەوەی مزگەوتەکان زیاتر کاردانەوە بووە نەک حاڵەتێکی ئاسایی.

دوێنێ ئەردۆغان مزگەوتی تەقسیمی لە ئیستەنبول کردەوە، پێشتر لە ساڵی 2013 دا لایەنگرانی دەوڵەتی سیکۆلار ڕەخنەی توندیان گرت و پێیان وابوو دروستکردنی مزگەوتەکە زیاتر حاڵەتێکی کاردانەوە و شاردنەوەی یادگارییەکانی ئەتاتورکە، کە بە بونیادنەری دەوڵەتی سیکۆلاری تورکی ناودەبرێت.

چەمکی سیکۆلاریزم بۆ دەوڵەت، واتە جیاکردنەوەی حکومەت و دامەزراوەکانی حکومەت لە دەسەڵاتی ئاینی و کەسایەتییە ئاینییەکان، واتە نابێت حکومەت یان دەوڵەت هیچ کەسێک ناچار بکات بە باوەڕ هێنان بە ئایین یان نەریتێکی دیاریکراو.

هەزاران کەس لەگەڵ ئەردۆغاندا بەشداریکردنەوەی مزگەوتەکەی تەقسیمیان کرد، کە بڕیارە دوای کردنەوەی دەرگاکانی مزگەوتەکە زیاتر لە چوار کەس بتوانن خوداپەرستی خۆیان بکەن.

مزگەوتەکە دەکەوێتە نزیک ئەو بینایانەی کە، کۆماری تورکیای تێدا ڕاگەیەندرا، لەلایەن ئەتاتورکەوە، بەو پێیەش کۆی یادگارییەکانی ئەتاتورک بۆ دروستکردنی دەوڵەتێک کە دوربێت لە دەسەڵاتی کەسایەتییە ئاینییەکان دەکەوێتە ژێر سێبەری مزگەوتەکەوە.

ئەردۆغان لە دوای کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکە ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەوانەی دژی ڕەنگاوڕەنگکردنی مەیدانی تەقسیم بوون، ئیتر ناتوانن هیچ بڵێن، چونکە شوێن بۆ نوێژخوێنان دروستکراوە، کە پێشتر لەسەر ڕۆژنامە و کارتۆن نوێژەکانیان دەکرد”.

پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە کردنەوەی مزگەوتێک، کە پێشتر شوێنی خوداپەرستی مەسیحییەکان بوو، ڕوبەڕوی ڕەخنەبوویەوە و بەوە تۆمەتبارکرا لە بنەماکانی سیکۆلاریزم دەدات.

 

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا دواكەوتنی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ دەخاتە مەیدانی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی دواتر

باج لەسەر ملیۆنێر.. پلانێك بۆ هێنانەدیی یەكسانی لەنێو دەوڵەمەند و هەژاراندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share