بۆچی وەزیری دەرەوەی لوبنان بانگهێشتی هاوتا ئێرانییەکەی رەتکردەوە؟

یوسف راجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان بانگهێشتی عەباس عەراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی بۆ سەردانی تاران رەتکردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، وەزیری دەرەوەی لوبنان رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێرانم ئاگادارکردەوە و داوای لێبوردنم لێکرد کە لە هەلومەرجی ئێستادا، بانگهێشتەکەی بۆ سەردانی تاران رەتدەکەمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەتکردنەوەی بانگهێشتنامەکە ئاماژە نییە بۆ رەتکردنەوەی گفتوگۆکردن، بەڵکو مەبەست لێی ئەوەیە کە پێم باشترە لە “وڵاتێکی سێیەمی بێلایەن” کە هەردووکمان لەسەری رێکبکەوین، کۆببینەوە.

لە هەمان کاتدا، ئامادەیی خۆیشی “بۆ دامەزراندنی سەردەمێکی نوێی پەیوەندیی بنیاتنەر لە نێوان لوبنان و ئێراندا، کە تەنیا لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر بێت”، دەربڕی.

سەرەتای ئەم مانگە، یوسف راجی بانگهێشتێکی رەسمیی لەلایەن عەباس عەراقچییەوە پێگەیشت، بەمەبەستی چوونی بۆ تاران و راوێژکردن سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بازرگانیی عێراق: لیژنەیەکی هاوبەشی ئابوریمان لەگەڵ تورکیا پێکهێنا

وەزیری بازرگانیی عێراق لە بارەی پێکهێنانی لیژنەیەک رایگەیاند، لیژنەیەکی ئابوری لەگەڵ تورکیا پێکهێنراوە کە ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانانی هەردوو…
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران: بەهۆی بۆردومانی بۆکانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵەکان کەوتووە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی بۆردومانکراوە و بەهۆیەوە بینا، ماڵ و دامەزراوەکانیش…
Total
0
Share