ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: تەنها بەیەک ڕێگا کۆرۆنا کۆتاییدێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانی خۆی دەخاتەڕوو لە سەرهەڵدانی زنجیرەیەکیت نوێی کۆرۆنا کە مەترسیدارترە و دەڵێت، تەنها بەو مەرجە کۆرۆنا کۆتاییپێدێت کە %70ی دانیشتوانی جیهان ڤاکسین وەربگرن.

هانز کلۆگە سەرۆکی لقی ئەوروپای ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، ئەگەر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بدرێت بە لانیکەم %70ی دانیشتووانی جیهان کۆرۆنا کۆتاییدێت، نیگەرانیی ڕێکخراوەکەشی لە پەرەسەندنی بکوژیی ڤایرۆسەکە نیشاندا.

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوەکە نیگەرانیی نیساندا لە بەردەوامیی زیادبوونی بکوژیی ڤایرۆسەکە بەجۆرێک کۆرۆنای هیندی بکوژترە بەراورد بە زنجیرە بەریتانییەکەی و ئەویش لە زنجیرەی پێشووتری بکوژتربووە، هاوکات خۆشحاڵی نیشاندا کە ڤاکسینەکان بۆ هەموو جۆرەکانی کۆرۆنا کاریگەرن.

هەروەها داواشیکرد پەلە بکرێت لە پرۆسەی کوتان بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و وتی، “لەهەر پەتایەکدا خێرایی لە کاتدا پاڵنەرێکی باشە و ئەم پاڵنەرەش لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆرۆناوە سست بووە.

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باسیلەوەکردووە خێراکردنی پرۆسەی کوتان پێویستیی بە زیادکردنی ڕێژەی دروستکردنی ڤاکسین هەیە.

لەکاتێکدا ئاشکرایکردووە ناوچەی 53 کە ڕێکخراوەکە لە ناو ئەوروپادا پاڵپستیدەکات ڕێژەی %26ی دانیشتووان ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، هەروەها %36.6ی دانیشتوانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

شێخان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share