زیانەکانی شەربەتی شیرینکراو لە مانگی رەمەزاندا چین؟

پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیەنێت، ئەو شەربەتانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن و شیرینکراون؛ رۆژووەوانان دوچاری زیانێکی زۆر دەکەنەوە.

د. فاتیمە عەمار، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، خواردنەوەی شەربەتی شیرینکراو لەسەر مێزی بەربانگ، لە مانگی رەمەزاندا، زیان بە تەندروستیی لەش دەگەیەنێت و بەشێوەیەکی خێرا کێشی لەشیش زیاددەکات.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەندێک لە رۆژووەوانان ئەو شەربەتانە وەک جێگرەوەی ئاو لەسەر سفرەی بەربانگ بەکاردەهێنن، ئەمە جگە لەو زیانانەی باسکران، هاوکات تینوێتییش زیاددەکات.

د. فاتیمە عەمار باسلەوەشدەکات، شەربەتی شیرینکراو بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، کە لەش ئەو شەکرە زۆر بە خێرایی هەڵدەمژێت، ئەمەش لە مانگی رەمەزان و دوای رۆژووشکاندن، کێشەی زۆر بۆ جەستە دروستدەکات.

بەشێک لە زیانەکانی شەربەتی شیرینکراو:

– هەستکردن بە بێهێزی و ناچالاکی، چونکە لەش بە رێژەیەکی زۆر شەکر هەڵدەمژێت، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش.

– کێشەی گورچیلە و نەخۆشیی شەکرە.

– خاوبوونەوە و دواکەوتنی پرۆسەی هەرسکردن.

– دەردانی بڕێک لە هۆڕمۆنی ئەنسۆلین بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئاستی شەکر لە لەشدا، ئەمەش دەبێتەهۆی برسێتییەکی زۆر لەکاتی رۆژدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share