نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە پەیوەندی هەرێم و بەغداد ڕازی نییە

لە یەکەم لێدوانیدا دوای درێژکردنەوەی وادەی کارکردنی نێردەکەی، پلاسخارت پێی وایە پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم باش نییە و گەشبینیش نییە لە ئاستی پەیوەندییەکان.

جنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “الشرقیە” ڕایگەیاندووە، “زیاتر لە 10 ساڵ دەبێت کە، حکومەتی عێراق و هەرێم لەسەر ڕێککەوتنی کاتی پەیوەندییەکانیان ڕاگرتووە و دەبێت ئیتر بناغەی بەهێز بۆ ئەو پەیوەندیانە دابنرێت”.

پلاسخارت پێی وایە، ڕێککەوتنی کاتی ناتوانێت چارەسەری ئەو کێشانە بێت کە بەرۆکی عێراقی گرتووە، بۆیە بەردەوامیدان بەم دۆخە بۆ ئایندەی عێراق باش نییە.

نیگەرانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم ئەوەیە، کە پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی قوڵ و دورمەودا داناڕژنەوە و ئەوەش بۆ هەر کاتێک ئەگەری خراپبوونەوەی پەیوەندییەکان لە ئارادایە.

قسەکانی پلاسخارت لە کاتێکدایە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کارکردنی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە عێراق بۆماوەی ساڵێک درێژکردەوە و داواشی لە حکومەتی عێراق و هەرێم کرد، یاسای بودجە جێبەجێبکەن.

بابەتی پێشتر

تەرمی پەنابەرێکی کورد لە تورکیاوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێم

بابەتی دواتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ هاوپەیمانان: بوونی ستراتیژێکی نوێ بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاپا: سەردانی سیستانی دەكەم

چاوەڕواندەكرێت پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات و بڕیارە لەو سەردانەیدا لەگەڵ عەلی سیستانیدا كۆببێتەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share