بڕیار لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەست درا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست درا.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەرجەم پارێزگاکانیئ عێراق لەسەر بودجەی 2023 پەسەندکراوە”.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا فۆڕمی دامەزراندنی خاوەنی بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان پەسەندکراوە، کە ئامانج لێی دامەزراندنیانە بە شێوەیەک کە دادپەروەری تێدابێت.

 

تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ بڕیارێکی لەبارەی دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین بەرپرس و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەستگیرکران

بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین بەرپرسی باڵای عێراق بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی، دەستگیرکران. بە…
Total
0
Share