جیاوازی دەنگەکانی بەشار ئەسەد و ڕکابەرەکانی.. دوای 21 ساڵ 7 ساڵی تر سەرۆک دەبێت

شەوی ڕابردوو سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ژمارە و ئاستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریای ڕاگەیاند و جیاوازی نێوان دەنگەکانی بەشار ئەسەد و ڕکابەرەکانی بەراورد ناکرێت.

حموده صباغ، سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، “بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوتری وڵات 13 ملیۆن و 540 هەزار و 360 دەنگی بەدەستهێناوە، لە کۆی 14  ملیۆن و 239 هەزار دەنگدەر.

بەپێی ڕاگەیاندنی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا مەحمود مرعی، کە ڕکابەری بەشار ئەسەد بووە، لە هەڵبژاردنەکەدا تەنها 470 هەزار و 272 دەنگ بە دەستبهێنێت، کە ئەو ئاستەش بەراورد ناکرێت بە ڕێژەی دەنگەکانی بەشار ئەسەد.

هاوکات دەنگی یەکێکی دیکە لە ڕکابەرەکانی بەشار ئەسەد، بەناوی عەبدولا سلوم، تەنها 213 هەزار بووە و دەکاتە لە ٪1،5ی دەنگی دەنگدەران.

پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا، ڕەخنەی توند ئاڕاستەی کۆی پرۆسەکە کرا و یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکە هیچ پێوەرێكی دیموكراسیی تێدانییە و ململانێكان چارەسەر ناكات.

یەكێتیی ئەوروپا دوێنێ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، چارەسەری سیاسی لە سوریا، كە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بەدەست جەنگەوە دەناڵێنێت، تەنها لەچوارچێوەی بڕیاری ژمارە 2254ی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەبێت، كە بە تاكە بنەمای ڕێكخستنی هەڵبژاردن لە سوریا دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. هێزەئەمنییەکانی ئێران لە نەوسود کەلوپەلی کۆڵبەران دەبەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ”هەڵوێستمان بەرامبەر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، پەیوەستە بە کارەکانی ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌”. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌…
Total
0
Share