ڕوسیا چەندین پێگەی چەکدارانی داعشی بۆردومانکرد

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لە نزیک ڕەقە چەند پێگە و ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی داعشیان بۆردومانکردووە و بەهۆیەوە چەندین چەکداری ڕێکخراوەکە کوژراون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکە، لەو هێرشەی ڕوسیادا بۆسەر چەکدارانی داعش 20 ئۆتۆمبێل و پێگەی داعش بۆردومانکراون و حەوت ئەندامی ڕێکخراوەکە کوژراون و 22 چەکداریش برینداربوون.

هێرشەکانی ڕوسیا لە ناوچە نیمچە بیابانەکانی ڕەقە و ئاسەریا بووە و ڕێگریکراوە لە خۆڕێکخستنەوەی چەکدارەکان.

مۆسکۆ وەک بەهێزترین هاوپەیمانی سوریا بە ئاشکرا هێرشی ئاسمانی لە تەواوی خاکی سوریا بۆسەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و داعش ئەنجامدەدات.

دوای هێرشەکەی شانە نووستووەکانی داعش لە گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە، هێرشەکان بۆسەر پاشماوەکانی داعش زیادیانکردووە و لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا و لە سوریا و عێراقیش پێگەکانی چەکداران بۆردومانکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share