کێ دەچێتە کوێ؟ دوای وازهێنانی زێدان هاوكێشەی ڕاهێنەران ئاڵۆزتر بوو

ڕاهێنەرانی یانە گەورەکانی ئەوروپا یەک لەدوای یەک دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشدەکەن، کۆتاییهاتنی پەیوەندیی نێوان زێدان و ڕیاڵ مەدرید هاوکێشەکەی ئاڵۆزترکردووە.

ئەمڕۆ، پێنجشەممە زینەدین زێدان بەفەرمی وازی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیی یانەی ڕیاڵ مەدرید هێنا، پێشتریش ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد.

لە ئێستادا هەریەک لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری و زینەدین زێدان و ئەنتۆنیۆ کۆنتی بێکارن و لە چاوەڕوانیی ئۆفەری یانەیەکی گەورەدان.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت دووپاتیکردووەتەوە، پێرلۆ لە پۆستی ڕاهێنەری یوڤی دووردەخرێتەوە ئالێگری جێگەی دەگرێتەوە، واتا زێدان چانسی یوڤانتۆس لەدەستدەدات، بۆیە لە ئێستادا پێگە و یانەی داهاتووی ئەم ڕاهێنەرە و کۆنتی نادیارە.

سەرچاوەکانی ئینگلتەراش ئەگەرەکانی گەڕانەوەی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینییان بۆ یانەی تۆتنهام خستووەتە ئاراوە، ئەگەر ئەم هەنگاوەش جێبەجێبکرێت، یانەکانی پاریس سان جێرمان و ئینتەرمیلان و ڕیاڵ مەدرید بەبێ ڕاهێنەر دەمێننەوە.

هەندێک لەسەرچاوە ئیتاڵی و ئینگلیزییەکان ئاماژەیان بە گواستنەوەی کۆنتی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە، تەنانەت ئەگەر ئەم گواستنەوەیەش ڕووبدات، داهاتووی زینەدین زێدان نەزانراوە.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن دووەم بۆندی هاوینەی 2021ی واژووکرد

بابەتی دواتر

ئەمریکا ئامادەیە چەند پڕۆژەیەکی کارەبا بە قەرز بۆ حکومەتی هەرێم ئەنجام بدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share