مێسی لەگەڵ بەرشلۆنە بە ڕێککەوتن گەیشتووە

لیۆ مێسی، ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکەی ڕێککەوتووە بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئیل کۆنفیدێنسیاڵ”، لە دواین کۆبوونەوەی نێوان مێسی و خوان لاپۆرتا، جەمسەرەکان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان ڕێککەوتوون، یاریزانەکە ڕەزامەندیی نیشانداوە موچەی ساڵانەی کەمبکاتەوە.

مێسی ماوەی دوو وەرزە ئامادەنییە گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە نوێبکاتەوە، لەلایەن چەندین یانەی گەورەی وەک مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان داواكراوە، هاوینی ڕابردوو نزیکبوو پەیوەندی بە پێکهاتەكەی گواردیۆلاوە بکات، بەڵام لە ڕووی یاساییەوە ئیدارەی بارتۆمیو ڕێگربوون لە واژووکردنی گرێبەستەکەی.

“ئیل کۆنفیدینسیاڵ” نوسیویەتی، گەڕانەوەی میسی بۆ ئەرجەنتین و ئامادەکارییکردن بۆ کۆپا ئەمریکا دوای ڕێککەوتن هاتووە لەگەڵ خوان لاپۆرتا، بەڵام ئەوەی یەکلایینەکراوەتەوە وردەکارییە داراییەکانن، پێشوەخت یانە کەتەلۆنیەکە مەرجە سێرجیۆ ئەگوێرۆ بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، واتا گواستنەوەی ئەگوێرۆ ئەنجامدەدرێت و پاشان دوای گەڕانەوەی لە ئەرجەنتین، لیۆ بۆندەکەی نوێدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

پێرلۆ لە یوڤانتۆس کۆتاییهاتووە و ئالێگری دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

لە هەرێم میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە دەگیرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share