ئەگەر ئەتلەتیکۆ سیمیۆنی دووربخاتەوە کێ دەخاتە جێگەی؟

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی سیمۆنی ئینزاگی-ی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلان دەکەن بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کەرتی وەرزشیی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دڵنیایی خۆیان لەبارەی تواناکانی سیمۆنی ئینزاگی بۆ ئیدارەی یانەکەیان دەربڕیوە، پێیانوایە دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ دیێگۆ سیمیۆنی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەندریا بێرتای بەڕێوەبەری وەرزشییان ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بابەتە بکات.

ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا بەدەست ئەنجامە خراپەکانەوە دەناڵێنێت، لە دوایین هەشت هەفتەی خولی ئیسپانیا پێنج دۆڕاندن و یەکسانبوونی تۆمارکردووە، خراپترین ئەنجامیشیان بەرامبەر بەرشلۆنە بووە (4-2).

لەم وەرزەدا ڕۆخی بلانکۆس لەکۆی 22 یاری تەنها 10 بردنەوەی تۆمارکردووە، ئەو ئەنجامانەش ئیدارەی ئینریکی سیریزۆی ناچارکردووە بیر لە فرۆشتنی سیمیۆنی و کڕینی ڕاهێنەرێکی دیکە بکاتەوە، ئەو ڕاهێنەرەش کە هەمووان لەسەری کۆکبوون، سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەر میلانە.

بابەتی پێشتر

لەنێوان سەڵاح و مانێ چی ڕوویدا؟ ئەبو جەبەل نهێنییەکە ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

هۆکاری ڕێکنەکەوتنی مباپێ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share