لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئۆسیمین بکات

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا یاریزانی یانەی ناپۆلی، ڤیکتۆر ئۆسیمین بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دیلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ پەیوەندییان بە ڕۆبێرتۆ کالێندا-ی لێپرسراوی کارەکانی ڤیکتۆر ئۆسیمینەوە کردووە.

لە بەرامبەردا، ئۆریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی ناپۆلی هیچ ڕێگرییەکی نەکردووە و دەیەوێت ئەستێرەکەی نایجیریا بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە جگە لە لیڤەرپوڵ، یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی بە هەمانشیوە دەیانەوێت تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنن.

ئۆسیمین یەکێکبوو لە پاڵەوانانی ناپۆلی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی کالچیۆ، دوای ئەوەی توانی 26 گۆڵ تۆماربکات و خەڵاتی گۆڵکاری خولەکە بەدەستبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share