دیموكراسیانە نەبووە و ململانێكان چارەناكات.. ڕەخنە لە هەڵبژاردنەكەی سوریا دەگیرێت

بەشار ئەسەد و هاوسەرەكەی لەكاتی دەنگداندا

یەكێتیی ئەوروپا ڕەخنە لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی دوێنێی سوریا لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی وڵاتەكە دەگرێت، دەڵێت، هیچ پێوەرێكی دیموكراسیی تێدانییە و ململانێكان چارەسەر ناكات.

یەكێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، چارەسەری سیاسی لە سوریا، كە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بەدەست جەنگەوە دەناڵێنێت، تەنها لەچوارچێوەی بڕیاری ژمارە 2254ی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەبێت، كە بە تاكە بنەمای ڕێكخستنی هەڵبژاردن لە سوریا دادەنرێت.

بەیاننامەكەی یەكێتیی ئەوروپا، ڕۆژێك پاش بەیاننامەیەكی هاوشێوەی هاوبەش دێت، كە دوێنێ بڵاوكرایەوە و تیایدا وەزیرانی دەرەوەی (ئەمریكا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا) ئیدانەی هەڵبژاردنەكەیان كرد و جەختیان كردەوە لەسەر پێویستیی ڕێوشوێنی ئازاد و سەربەخۆ لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتیدا.

بەیاننامەكە جەختیشیكردوەتەوە لەسەر پێویستیی بەشداریی ئاوارە و كۆچبەران لە ژینگەیەكی سەقامگیر و بێلایەندا، هەڵبژاردنەكەی دوێنێشیان بە “ساختەكراو” ناوبرد، كە نوێنەرایەتیی هیچ بەرەوپێشەوەچوونێك بۆ یەكلاكردنەوەی سیاسی لەخۆناگرێت.

ویلایەتی چوارەم بۆ حەوت ساڵی نوێ
ئەو ناڕەزایەتییانە لەكاتێكدایە سەركەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە هەڵبژاردنەكەدا نیمچە دڵنیایی لەبارەوە هەیە و بەمەش ئەسەد ویلایەتی چوارەمی سەرۆكایەتی بۆ ماوەی حەوت ساڵی دیكە بەدەستدەهێنێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكە 48 كاتژمێر پاش داخستنی سندوقەكانی دەنگدان ئاشكرابكرێت.

ئەسەد لە هەڵبژاردنەكەدا لە بەرامبەر دوو كاندیدی دیكەدا بوو، كە بریتین لە عەبدوڵا عەبدوڵا، كە پێشتر جێگری وەزیر بووە، لەگەڵ مەحمود مەرعی، كە سەرۆكایەتی حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی سوریا دەكات، كە مۆڵەتی فەرمیی هەیە.

لای خۆیانەوە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی دیكە و ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنەكەیان كرد و بە “گاڵتەجاڕی” ناویانبرد.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

بەوێنە.. هەرزان بازاڕێك لە سلێمانی داخرا

بابەتی دواتر

گرفتی پارە چارەسەركرا.. هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شرۆڤەی ئێستا.. پرسی کورد لە باکووری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سیاسەت بەرامبەریان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا

لێدوانەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و چەند لێدوانێکی ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی…
Total
0
Share