دوو زەبەلاحی ئینگلیزی کێبڕکێی کڕینی زاها دەکەن

هێرشبەری یانەی کریستاڵ پاڵاس، ویڵفرێد زاها لەلایەن دوو یانەی گەورەی خولی نایابی ئینگلیزییەوە داواکراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتییەوە بڵاوکراونەتەوە، یانەکانی تۆتنهام و ئێڤەرتۆن هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی زاها دەستپێکردووە و هەریەک لەو دوو یانەیە ڕەزامەندییان نیشانداوە مەرجەکانی جێبەجێبکەن.

زاهاب لەوبارەیەوە بە “زە فەیس”ی ڕاگەیاندووە، “هەستدەکەم لەتوانامدایە لە یەکێک لە یانەکانی لوتکە یاریبکەم، لەبەرئەوەی خەونەکانم گەورەن و دەمەوێت ناسناوەکان بچنمەوە، ئەو ئاستەم هەیە لە یانەیەکی گەورە یاریبکەم و کێبڕکێی ناوە گەورەکان بکەم”.

سەرچاوەکە ئاماژەشیکردووە، نرخی گواستنەوەی هێرشبەرە ڕەشئەسمەرەکە (40) ملیۆن پاوەندە، وەرزی ڕابردوو نزیکبووە ڕوو لە یانەی ئارسیناڵ بکات، بەڵام پێداگریی ئیدارەی کریستاڵ لەسەر بەردەوامبوونی یاریزانەکە، شکستی بە دانوستاندنەکان هێناوە.

زاهای تەمەن (28) ساڵ بە درێسی پاڵاسەوە (393) یاری ئەنجامداوە، (68) گۆڵی تۆمارکردووە و (72) گۆڵی ڕەخساندووە، لەکۆی چالاکییەکانی ئەم وەرزەدا (31) یاریکردووە و (11) گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی لەم هەفتەیەدا ڕاهێنەری نوێ دەناسێنێت

بابەتی دواتر

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەوی سەری ساڵ مێسی دەسوتێنن

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتیدا، شەوی سەری ساڵ هاوڵاتیانی وڵاتی پانەما چەند پەیکەرێکی لیۆنێل مێسی دەسوتێنن و هەزاران کەس ئامادەی…
زیاتر ببینە

ڤینیسیۆس شۆ

ئەو ئاستە بەرزەى ڤینیسیۆس بەرامبەر ڤالێنسیا پێشکەشی کرد دەستەى هونەری و یاریزانەکان و هاندەرانی سەرسام کردووە و ڕاگەیاندنەکانیشی…
Total
0
Share