پێنج یانە دەتوانن بۆندی مباپێ واژووبکەن

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ بۆندەکەی نوێناکاتەوە و تەنها پێنج یانە لە ڕووی داراییەوە توانایان هەیە گرێبەستی لەگەڵدا واژووبکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە فەرەنسییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، ئەستێرە ڕەش ئەسمەرەکەی فەرەنسا چوار ئۆفەری یانەی پاریس سان جێرمانی بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕەتکردووەتەوە، ئەگەر بۆندەکەشی تاوەکو 2022 نوێنەکاتەوە، بێبەرامبەر دەتوانێت ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

کێ دەتوانێت بیکڕێت؟

یانەی ڕیاڵ مەدرید خواستی سەرەکی یاریزانەکەیە، یانەکەش خواستیان لەسەر مباپێیە و وەک گالاکتیکۆسی نوێ لێی دەڕوانن.

شاهانە لە ڕووی داراییەوە توانای واژووکردنی گرێبەستی مباپێی هەیە، بەهەمان شێوە یانەی لیڤەرپوڵ و کارکردن لەژێر سەرپەرشتی یۆرگن کلۆپ.

کلۆپ لەبارەی مباپێوە دەڵێت، ” یاریزانێکی ناوازەیە، با ڕاستگۆبم لەگەڵتان، زۆرم خۆشدوێت، کوڕێکی چاکیشە”، لە بەرامبەردا مباپێ دەڵێت، ” ئەوەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ کلۆپ دەیکات ناوازەیە”.

سەرچاوەکانی هەواڵ پێیان وایە جگە لە ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ، هەریەک لە یانەکانی مانچستەر سیتی، یوڤانتۆس، مانچستەر یونایتد هێزی داراییان هەیە بۆند پێشکەشی ئاسکە ڕەشەکەی فەرەنسا بکەن، بەڵام هیچیان هاوشێوەی ڕیاڵ و لیڤەرپوڵ ناتوانن لێی نزیکببنەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی لێكۆڵینەوە لە كەیسێكی ئیفلیجبوون دەكات، تا بزانرێت پەیوەندیی بە ڤاكسینەوە هەیە یان نا

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک بە نزیکەی یەک ملیۆن دیناری ساختەوە لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لو گرایت دەستیلەکارکێشایەوە

لەژێر فشاری میدیا و هاندەرانی تۆپی پێی فەرەنسا، نۆێل لو گرایت، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی لە…
Total
0
Share