سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندن لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات هەوڵیان هەیە بۆ زیادکردنی دوو وانە لە پرۆگرامەکانی خوێندندا کە ئەوانیش ڕاگەیاندن و یاسان.
ئاشکراشیکرد کە پڕۆژەکەی ئەوان لە شوێنێکی دیکەوە سەرچاوەی گرتووە و هه‌ندێك راگه‌یاندنكار و سه‌ندیكاى پارێزه‌ران داوایان كردووه هه‌ردو ماده‌ى راگه‌یاندن و یاسا له پرۆگرامى خوێندن دابنرێت.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندن ڕاشیگەیاندووە، “سه‌رجه‌م بریاره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى په‌روه‌رده دراوه، و زۆرێك له پێشنیاره‌كان لیژنه‌كه پێشكه‌شى كردووه و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش په‌سه‌ندیكردووه و جێبه‌جێ كراوه”.
هەوڵەکانی لیژنەی پەروەردە منداڵ لەگەڵ پەروەردەبوونیدا ئاگاداری بڕگە یاساییەکان بێت و بزانێت سزا و حوکمی هەر تاوانێک چەنێکە، لەگەڵ ئەوەش بزانرێت ڕاگەیاندن بە چ شێوەیەک کار لەسەر ڕایگشتی و خەڵکی دەکات.